۱۳۹۱ دی ۱۷, یکشنبه

باڵنده

ئەمجارەشیان کاتێک که چاوم داخست
بە ناو ئاوا ڕام ئەکردو هەڵەفڕیم

لەو بەربەیانه سوورەدا
من هاتبووم سەیری ئەوان بکەم ،کەچی
  هەموو ئەو باڵندە جوانانە
ماقی من بوون
هەڵئەفڕین لەگەڵ مندا
جێژووانێکی زۆر رەنگین بوو
پر له ئەفسانەو ئەرخەوان
.......
که خۆر بە لەنجەوە هەڵهات،
تۆ لە بەردەمما وەستابووی
باڵات ببو به سێبەری هەستەکانم
هێندەی پێ نەچوو که لە ناو
هەست و ئەستێرەدا وون بوویت
لەوانەیە ئەوجار تۆ
لەگەل مەلەکاندا هەڵفریبێتی
                                        دلنوشته


هیچ نظری موجود نیست: