۱۳۸۹ شهریور ۲۰, شنبه

هه‌ناسه‌کانی بوونت


له وه‌رزی بێزاری دڵما راستی ژیانم ئه‌بینم
دڵم وه‌ک کۆرپه‌یک له ئامێز ئه‌گرم و به هۆنراوه ئه‌یلاوێنم
رۆح له جه‌سته‌م دوور ئه‌بێته‌وه‌ و ئه‌ڕوا به‌ره‌و شوێنێکی نادیار که نایزانم
وه‌کو بایه‌ک سووک و ئازاد ئه‌ڕوا و ئه‌ڕوا
که‌چی هه‌ر گه‌یشته ئه‌و شوینه، ئۆقره ئه‌گرێ
ئارام ئه‌بێ، پێ ئه‌که‌نێ و یاری ئه‌کات وه‌ک مناڵێ
..........
دێم و ئه‌ڕۆم به ناو ده‌ریای یاده‌کانما
ووشه‌کان ژێروڕوو ئه‌که‌م تا بتوانم بڕێ له دڵم بنوسم
هه‌نده‌سه‌ی هۆنراوه تێک ئه‌شکێنم
به هه‌موو بوونه‌کانته‌وه‌ ، زۆر زۆر نامۆی
هه‌ناسه‌کانت ئه‌بژێرم ، باش باش تێت ئه‌ڕوانم
که چی سه‌یر ئه‌که‌م
هه‌ناسه‌کانی بوونت له‌گه‌ل دڵما، له خه‌مه‌کانی من زۆرتره
بزه‌یه‌ک دێته سه‌ر لێوم
مه‌یله خه‌مباره‌که‌شم دێ ده‌ستم ئه‌گرێ
ئه‌مبا بۆ ناو خه‌یاڵه سیحراویه‌که‌ی دنیای ئه‌وین
وه‌ک باڵدارێ له ئاسماندا هه‌ڵم ئه‌فڕێنێ
چه‌ن خۆشن ئه‌و خه‌یاڵانه‌ی ده‌ستم ده‌گرن ئه‌مبه‌ن بۆ ئه‌و رێگا بێ سنوره
وا خه‌م لێیان ئێکجار دووره
په‌پووله‌ی خه‌یاڵم به‌دوای ووشه‌ رێ ئه‌که‌وێ
وه‌ک هه‌ڵۆیێک ئه‌چێته ناو دڵی ئاسمان و من ئیتر ده‌ستم نایگاتێ
به‌ڵام وه‌ک کۆتری ماڵی ، که ووشه‌کانی دییه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو دڵم
تا بارانێک و هه‌وره‌تریشقه‌یه‌کی تر له‌گه‌ڵ ئه‌و ووشانه تێکه‌ڵ بکات
بۆ ئه‌و مانگه رووناکه‌ی ناو ئاسمانی شه‌وانی دڵم

دلنوشته

۴ نظر:

ناشناس گفت...

در متن‌های ادبی پرسه می‌زنيم
که خودمان فراموش نشويم،
که زندگی از يادمان نرود،
که بدانيم هستيم.

http://gole_roze_sefid.persianblog.ir/
ღ نوشته هائي كه پيشكش كسي نميشود ღ

پسری به نام آزاد گفت...

سلام
زور جوان بو

گزیزه گفت...

سلام خیییییییییییییلی زیبا بود منم می خوام نوشتن کردی رو یاد بگیرم خاله ترسیدم نظرم رو کردی بنویسم املاش خیلی اشتباه بشه و آبروم بره مجبور شدم از زبان بیگانه و غریبه ی فارسی کمک بگیرم :(

بیان مولایی گفت...

ئه‌ی داوه‌شی خۆ ئاوا زۆرتر ئابروت چووووو :))))))
شۆخیم کرد به‌کوبانیسی بم :-*