۱۳۹۲ شهریور ۸, جمعه

‫چاوه‌ڕێی موژد‌‌‌‌‌‌ه‌ی نه‌سیسمم،تا له گوڵشه‌ن دێته‌وه


چاوەڕێتم
کاتێک که عەشق
سەر هەڵدێنێ
به لەنجەوە
چاو ئەبڕێته ناوچاوی من

کاتێک که دڵ
دادەخورپێ
به یادی بینینت له جێژوانێکی خەیاڵی
چاوەڕێتم
کاتێک که بیر ئەکەمەوە
له تۆ له عەشق
له ژیان و له جێژوان
له نووسین و له مۆسیقا
چاوەڕێتم
له کاتێکدا که هەناسه هەڵدەکێشم
نا ئەمانه هەر هەموویان هەڵه بوون
 له کاتێکدا چاوەڕێتم
هەناسه ئەدەم و ئەژیم
دلنوشته

۱ نظر:

مهسا گفت...

میشه ترجمه کنی؟