۱۳۹۲ شهریور ۱۵, جمعه

پەپوله

پەپولەیەک له ناو شێعرەکانمەوە
به دەور عەشقه روناکەکەی تۆدا
 سەما دەکاو
 لەسەر گوڵێکی سووری بۆن خۆش
له ناو باخی دڵتا
دادەنیشێ چاو ئەبڕێته ناو چاوانم و
بزە ئەخاته سەر لێوم
جا ئەمجاره
هەڵئەفڕێت و دەم ئەخاته ناو کانی چاوەکانتەوە
تێر تێر ئەبێت و به ئارامی
کاتێک که چاو ئەتروکێنی
به سەر برژانگەکانتەوە خۆی ئەخشێنێته سەر گۆنات و
دڵی من دائەخورپێنێ
د.ن. 

۲ نظر:

sara گفت...

یا ئه‌ڵا!!! خاله‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌؟؟!!!!!
عالی بوووووووووووووو، چه‌نده‌ خۆش بوو، من زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر له‌ تۆ زیاتر زه‌وقم کردددددددددددددد♥♥♥

بیان مولایی گفت...

:)) saraaa heshta har awam ^_^ bombe energy ;)