ه‍.ش. ۱۳۸۸ مهر ۱۷, جمعه

یه‌که‌مین جار


گوناهی من ئه‌بێ چی بێ؟

که ئاوا خۆتم لێ ئه‌تا‌کێنی

چاوم لێ که چاوه‌کانم به مۆسیقای

عه‌شقی تۆوه سه‌ما ئه‌که‌ن

نا پێم مه‌ڵێ نایانبینی

باشت ئه‌ناسم

ئه‌زانم هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ک و

هه‌ر ئاخێک هه‌ڵکێشرێ

شێوه‌ی ئه‌که‌ی

های له‌ ئه‌وپه‌ڕی هه‌سته‌وه‌

باشت ئه‌ناسم

......

دڵم له‌ چاوه‌کانمه‌وه‌

دڵم له‌ هۆنراوه‌کانمه‌وه‌

بانگت ئه‌کات

نا پێم مه‌ڵێ که نایبینی

گوناهی من ئه‌بێ چی بێ؟

که هۆره‌ی رۆیشتنم بۆ ئه‌ڵێی

ئه‌گه‌ر نیازت رۆیشتن بوو

بۆچی هاتی دڵمت له‌رزاند؟

بۆچی وا به‌ په‌له‌ ئه‌ڕۆی؟

خۆ من زیاتر له بوونت

هیچم ناوێ

به‌س له‌ لام به له خیاڵما ده‌ستی دڵم بگره‌

با پێکه‌نین له ئامێزم بگرێ و گریانیش با لێم بتۆرێ

بڕوانه گیانه‌که‌م بڕوانه

که ته‌نها به‌ خه‌یاڵی تۆوه

له‌ ناو ئاسمانی شینی خۆشه‌ویستی دا

وه‌ک په‌پوله سه‌ما ئه‌که‌م

هه‌ر به ته‌نیا

.....

مه‌گه‌ر نه‌تووت ته‌نها بۆ ساتێکیش بووه

به ته‌واوی هه‌ست و گیانت

بیرێکم لێ بکه‌ره‌وه‌؟

ئه‌وه‌ منم له‌وپه‌ڕی هه‌سته‌کانمه‌وه‌

روژانێکه کارم ئه‌وه‌یه‌: بیرکه‌مه‌وه‌.....

باش ئه‌زانی له‌ چاوه‌ڕوانی بێ ئومێد

زۆر بێزارم

.......

له‌ چی ئه‌ترسی گیانی من؟

بۆچی وا ره‌نگزه‌رد هه‌ڵگه‌ڕای؟

خۆشه‌ویستی من ساکاره

ته‌نها یادێک

چاوه‌ڕوانیه‌ک و بزه‌یه‌ک

بۆ من به‌سه‌

تا چه‌پک چه‌پک هۆنراوه‌ی خه‌یاڵاویت بۆ بنێرم

تۆیش له‌ پانتایی خه‌یاڵما

وه‌کو مناڵێکی ئێسک سوکی

زۆر شۆخ و شه‌نگ

به‌یان تا شه‌و

شه‌و تا به‌یان

هه‌ر گه‌مه‌ بکه

...........

ده پێم بڵێ

گوناهی من ئه‌بێ چی بێ؟

که ئاوا بێ ره‌حمانه

هه‌ستت له‌ من دائه‌شاری؟

ده‌ پێم بڵێ

با شک نه‌که‌م به متمانه‌ی دڵ و هه‌ستم

ئه‌گه‌ر تۆیش تامه‌زرۆی هه‌سته‌کانمی

ده‌ پێم بڵێ با بۆ یه‌که‌مین جار پێت بڵێم

ئازیزه‌که‌م خۆشم ده‌وێی

ئه‌گه‌ریش نا، هه‌ر پێم بڵێ

با بۆ دواجار

پێت بڵێم

خۆشم ویستیت و نه‌تزانی

دلنوشته (اولین شعر به زبان مادری)

۱ نظر:

آنکه میگویی بگو، لال می شود گفت...

با خیال تو هنوزم مثل هر روز و همیشه
هر شب خاطره ی من، پُر تصویر تو میشه


ساعت دوازده ...!