دایه گیانم رۆح و دڵم! ئه‌ی فریشته‌ی ژینی به‌یان! ئه‌زانی چه‌نێ بیرت ئه‌که‌م ئه‌زانی ئه‌و په‌ڕی ئاواتم ئه‌وه‌یه که ئیستا له لام بوایێتی و ئه‌م شادیه‌ی ئیمرۆمان به‌یه‌که‌وه جه‌ژن بگرتایێ . دایکی شیرینم! بینایی دیده‌م! به‌قه‌ی هه‌موو خۆشهوهیستییهکانی دنیا خۆشم ئه‌وێی . دایکی جوانم !چاوه‌ڕێی هاتنتم . په‌یمانت دابوو بێی بۆلام . له‌بیرته خۆ؟ ئه‌ی بۆ ههڵناسیته سه‌رپێ و بۆ نای بۆلام . خۆ تۆ قه‌د په‌یمان شکێنی نازانی . به ته‌ماتم دایکی جوانم . خان و مانم . به‌ته‌ماتم. به دڵێکی پر سۆز و هه‌سته‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌و کاته ئه‌که‌م که بێی بۆلام بتدوێنم و ده‌سته‌کانت و چاوه‌کانت ماچ که‌م و سه‌رم بنێمه نێو باوه‌شی پڕ له عه‌شق و خۆشه‌ویستی بێ پایانتهوه . تۆ له خوا پاڕێیتهوه بۆ کامه‌رانیمان و دڵه بێ ئوقرهکهی منیش له باوه‌شی هه‌سته‌کانتا ئارام بگرێت.
دایه گیان دایه !ئاخ که چه‌نده خۆشم ده‌وێیت خۆزگه ئه‌تزانی له دڵما چه‌ن جێگایه‌کی به‌رزت هه‌یه . دایه گیانم! وێنه جوانه‌که‌ت له سه‌ر دڵم دائه‌نێم و تێر تێر هه‌ناسه‌ت هه‌ڵئه‌مژم .
دایکی شیرینم !ئه‌گه‌ر قه‌ده‌ر وای کرد بتبینمه‌وه ، ئه‌تخه‌مه سه‌ر چاوه‌کانم ، با بزانی چه‌نده پیرۆزی لای دڵم.
دایه گیانم! به‌قوربانی دڵه گه‌وره‌که‌ت بم هیوادارم سێبه‌ره‌که‌ت له‌سه‌ر سه‌رم قه‌د لا نه‌چێت .
دایه گیانم! ناڵێم بێ تۆ ناژیم .به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده بزانه بێ تۆ ژیانم سه‌خت و گرانه.ژیانم گران مه‌که دایه گیانم.
دلنوشته
۲ نظر:
با سلام مجدد
کاش میتونستم معنی رو بفهمم
اما چون میدونم، حتماً باید خیلی زیبا و قشنگ باشه
یا حق
بیان گیان
انشاالله همیشه ناز دایک‌و برقرار بت.سایه ی وجودی همیشه له سر زندگیتا بوت.انشاالله.امید به خوا
لیلا
ارسال یک نظر